پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی باله‌ی یانه‌كه به‌به‌شداری سه‌رجه‌م یاریزانان و سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران مه‌شقی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه كه بڕیاره له به‌رواری 28 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كان شان به شانی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، جه‌یش ، حه‌بانیه ، دووكان ، به‌له‌د و بستاملی ) یاری ده‌كات .
جێگه‌ی باسه له وه‌رزی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .