پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شڤان عوسمانی یاریزانی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و كابتنی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان كه‌یارییه‌كانی له ئێستادا و له دوبه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ پله‌ی سێهه‌م له كێشی - 84 یاری ده‌كات .
له ولاَتی دوبه‌یه‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا شڤان عوسمان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، كێشی - 84 یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه زۆرترین پاڵه‌وانی جیهان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و كێشێكی دیاره بۆ ڕكابه‌رییه‌كان و هێز تێیدا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت .
شڤان ووتیشی ، دوایی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنم به‌سه‌ر یاریزانی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی به‌ده‌ست هێنا توانیم بگه‌مه ڕكابه‌ری بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێهه‌م .
هه‌روه‌ك ووتیشی یاری داهاتووم له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا ده‌بێت و دواتر ده‌بێت یاری له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بكه‌م و پاشان یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه و فه‌ڕه‌نسا دێنه‌وه نێو ململانێكان و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان یاری ده‌كه‌م تا بگه‌مه پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی كێشی - 84 .