پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوێی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، كارگێڕی یانه‌كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه ، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 17 ی تشرینی دووه‌می 2021 كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتووه‌ی كرد كه یانه‌كه ئه‌نجامی دا و هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له ته‌واوی ئه‌ندامان كردوو هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن ، ئه‌مه‌و سه‌رۆكی یانه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی یانه هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی زۆر بووه و وه‌ك پێویست سه‌ردانی یانه‌ی نه‌كردووه به‌لاَم به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد وه‌ك جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامان زۆر دڵسۆزانه كاریان بۆ به‌ره‌و پێشچوونی یانه‌كه كردووه و خزمه‌تێكی به‌رچاویان به گۆڕه‌پانی وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان كردووه ، سه‌رۆكی یانه دڵخۆشی خۆی نیشان دا كه ئه‌ندامان چاویان له سودی تایبه‌ت مه‌ند نه‌بووه و به‌ڵكوو خۆ نه‌ویستانه كاریان كردووه و دڵسۆزبوون بۆ یانه‌كه‌یان و ئه‌و دڵسۆزییه‌ی ئه‌وانی بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كان گێڕایه‌وه ، له درێژه‌ی وته‌كانیدا به‌ڕێز جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ووتی ، ده‌بێت كار بۆ سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی تیپه‌كان بده‌ین و تیمی تۆپی پێ بۆ خولی عێراق ئاماده بكرێت و زۆر به‌ره‌و پێش بچن .
ووتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ گه‌ڕێكی نوێ نه‌م ویست خۆم كاندید بكه‌مه‌وه به‌لاَم به‌هۆی دڵسۆزی كارگێڕی یانه و داواكاریان بۆ به‌رده‌وام بوونم وه‌ك سه‌رۆكی یانه دووباره خۆم به‌ربژێر كرده‌وه و ده‌بێت وه‌ك چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال هه‌مووان پێكه‌وه خزمه‌ت به چینی وه‌رزشكاران بكه‌ین و یارییه جۆراو جۆره‌كانی یانه به‌ره‌و پێش ببه‌ین .
له كۆتایدا ووتیشی ده‌بێت هه‌مووان خۆمان به خاوه‌نی یانه بزانین و دڵسۆزانه كاره‌كان به‌رێوه‌به‌رین ، چونكه ناو و ناوبانگ گرنگ نیه و كار گرنگه و قه‌ره‌بوو ناكرێـته‌وه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ناو ناوبانگێكی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ولاَتانی ده‌ره‌وه‌شدا .
دواتر به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه سوپاسی سه‌رۆكی یانه‌ی كرد كه هه‌میشه پاڵپشت بووه بۆ یانه‌كه و دوور‌و نزیك سه‌رجه‌م كاره‌كانی یانه‌ی به‌ڕێوه بردووه و سه‌ركه‌وتنه‌كانیشیانی بۆ پاڵپشتی به‌ڕێزیان گێڕایه‌وه .
پاشان باس له شێوازی كاره‌كان بۆ داهاتوو كرا‌و پلانی نوێ بۆ به‌ره‌و پێش چوونی سه‌رجه‌م تیمه‌كان دانرا و له كۆتایش به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هات .