پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناسرییه گه‌یشتنه شاری زیقار و له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌تڕه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی ئه‌نجام دا .
ئه‌مه‌و له شاری زیقاره‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌شتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان دوایی ماندووبونێكی زۆر گه‌یشتینه شاری زیقار و بۆ یاریه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناسریه دوا مه‌شقی ئاماده‌كاریمان ئه‌نجام دا .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18 ی تشرینی دووه‌می 2021 یانه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناسریه یاری ده‌كات و ته‌نیا و ته‌نیا بۆ بردنه‌وه و سێ یاری یارییه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین .