تهندروستی -
یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی کۆئەندامی هەرس، هۆکاری بۆماوەیی ڕۆڵی سەرەکی هەیە لەدروست بوونی ئەم نەخۆشیە کە لە ئەنجامی کاردانەوەی ڕیخۆڵە باریکە دروستدەبێت، بەرامبەر بە ماددەی گلوتین کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە گەنم و جۆدا هەیە، دکتۆرە هێرۆ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکنی هەرس و جگەر و هەناوبینی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهسهر ئهم نهخۆشییه دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت" لە ئەنجامی ئەم کاردانەوەیە ناوپۆشی ڕیخۆڵە ناتوانێت خۆراک و کانزا و ڤیتامینەکان هەڵبمژێت و لەش سوودی لێ ببینێت، ئەم نەخۆشیە تووشی منداڵ و گەورەش دەبێت. "
نیشانەکانی بریتیە لە سکچوون، کەم کردنی کێش یاخود زیادبوونی کێش سەرباری خواردن بە شێوەیەکی ئاسایی، ئازاری ناوسک ، هەڵئاوسانی سک و غازات، هەندێک جار لەوانەیە قەبزی ڕووبدات، هەروەها کەمی ئاسن و کەم خوێنی و کەمی کالیسیۆم و ڤیتامین دی.
هەندێک نیشانەی تر ڕوودەدات لەدەرەوەی کۆئەندامی هەرس وەکو ئازاری جومگە و پەڵەی پێست و هەندێک نیشانەی کۆئەندامی دەمار.
دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیە لە ڕێگەی پشکنینی خوێنی تایبەتەوە ئەکرێت هەروەها لە ڕێگەی ئەنجامدانی هەناوبینی و وەرگرتنی و وەرگرتنی نموونە لە دوانزەگرێ دەکرێت.
چارەسەری ئەم حاڵەتە تەنها بریتیەلە دوور کەوتنەوە لەو خواردنانەی کە مادەی گلوتینی تێدایە، لەدوای چەند هەفتەیەک لە دوورکەوتنەوە لەو خواردنانە(گەنم و جۆ) نیشانەکان نامێنێت و کێش زیاد دەکات.