پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
گه‌ڕێكی دیكه‌ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می دووه‌م كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی ناسریه .
بڕیاره له ڕۆژانی 17 و 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له‌سه‌ر یاریگه جیاوازه‌كانی عێراق هه‌فته‌ی پێنجه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا و له شارۆچكه‌ی شه‌تڕه ده‌بنه میوانی یانه‌ی ناسریه .
یارییه‌كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18 ی تشرینی دووه‌می 2021 به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو محه‌مه‌د قاسم ده‌بێته ناوبژیوانی یه‌كه‌می یارییه‌كه ، ئه‌مه‌و خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌فته‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .