شه‌وانه‌ له‌م كاتژمێره‌دا بخه‌وه‌




ته‌ندروستی‌ - 

كاتی نوستن بۆ زۆرینه‌ی‌ كه‌س ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ هه‌ست به‌ شخه‌واڵوی بكه‌نن به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه‌ كاتێكی دیاریكراو هه‌یه‌ پێویسته‌ مرۆڤ تیایدا بخه‌وێت، نه‌ زوتر و  نه‌ دره‌نگتر.

توێژه‌ره‌وه‌ به‌ریتانیه‌كان ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌ گۆڤاری ئه‌وروپی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا باسیان له‌وه‌ كردوه‌ باشترین كات بۆ چونه‌ ناو جێگا كاتژمێر 10- 11 ی شه‌وه‌.

ده‌یڤد بلانس نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات باشترین كات بۆ نوستنی مرۆڤ خاڵێكی دیاریكراوه‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری ڕۆژدا و لادان له‌م سیستمه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و نوستن له‌ دره‌نگانی شه‌و هۆكاره‌ بۆ تێكچوونی كاتژمێری بایلۆجی له‌ش و ئه‌م كاتژمێره‌ یارمه‌تی ڕێكخستنی چالاكیه‌ جه‌سته‌یی و ده‌رونیه‌كان ده‌دات.

ئه‌م پسپۆڕه‌ هۆشداری ده‌دات نوستن پێش و دوای 10- 11 ی شه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و ملوله‌كانی خوێن.



PM:08:28:15/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌