پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له یادی 237 ساڵه‌ی دروست بوونی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌رزشی سلێمانی به سپۆنسه‌ری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاكردنی ماوه درێژه‌ی كراوه‌ی بۆ یاریزانانی كوڕان و كچان و وه‌رزش دۆستان به‌به‌شداری زیاتر له 300 كه‌س ئه‌نجام دا .
له‌و ماراسۆنه‌دا كه خاڵی ده‌ست پێكی پاركی دایكی شاری سلێمانی بوو ، له سه‌ر ئاستی كچان چاوان به‌هادین یاریزانی تیپی گۆڕه‌پانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌رچی كیژه یاریزان ئه‌سما بوو پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان فه‌تاح ته‌یمور یه‌كه‌م و بنار عینایه‌ت دووه‌م بوون و دوایی كۆتاهاتنی ماراسۆنه‌كه‌ش له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا و له‌لایه‌ن خاتوو شاناز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خه‌لاَتی پاڵه‌وانان كرا‌و هه‌روه‌ك كۆتایی به‌و ماراسۆنه هات كه له یادی دروست بوونی شاری سلێمانی ڕێك خرابوو .