پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان ، تیمی كاراتێی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕوو ده‌كه‌نه ولاَتی دوبه‌ی .
بڕیاره له ڕۆژانی 16 تا 22 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له ولاَتی دوبه‌ی ، پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهانی بۆ یارییه‌كانی كۆمیته و كاتا به‌رێوه بچێت ، ئه‌مه‌و هاوشاند له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق شڤان عوسمانی یاریزانی تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌ك یه‌كێك له یاریزانانی تیمی كۆمیته ( قیتال ) به‌شداری له یارییه به‌هێزه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كات ، سه‌باره‌ت به به‌شداریان له یارییه‌كانی دا شڤان بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له هه‌شت یاریزان پێك دێن و پێنج له یاریزانانی له تیمی كۆمیته و سێ یاریزان له تیمی كاتا به‌شداری ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ك شڤان ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده‌كاری پێویستی كردووه بۆ ئه‌نجام و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی میدالیاكان به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و ناوبراو ووتی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشمیانه چوار یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه له تیمی كۆمیته كوردن و پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان به‌هێز كردووه .