ته‌ندروستی -
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی پێش نوستن ئاره‌زووی گوێگرتن له موزیك ده‌گریت ئه‌وه باشتر وایه له‌م كاره دوور بكه‌ویته‌وه چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كوالیتی نوستن ده‌بێت.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له" گۆڤاری زانستی ده‌روتی" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش نوستن گوێ له گۆرانی ده‌گرن ئه‌وه خه‌ویان تێكده‌چێت چونكه وشه‌كانی گۆرانیه‌كه به‌رده‌وام له مێشكیاندا ده‌مێنێته‌وه.
دوباره كردنه‌وه‌ی موزیك و گۆرانی له‌ناو مێشكدا هۆكاره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێ له ئاوازی خێرا ده‌گرن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا 199 كه‌س به‌شداریان كردوه و ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام گوێیان له موزیك گرتوه به ده‌نگی به‌رز تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه توشی زرنگانه‌وه‌ی گوێچكه‌یان بوون به له‌كاتی هه‌ستان له خه‌و یان شه‌وانه له كاتی نوست و وشه‌كانی گۆرانیه‌كه به‌رده‌وام له مێشكیاندا بووه.
تێكچوونی كوالیتی نوستن كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌كات و هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی له ناویاندا به‌رزی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.