پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوو ده‌كاته شاری حله بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی قاسم له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی 32 ی جامی یانه‌كانی عێراق .
بڕیاره یاری نێوان هه‌ردوو یانه له كاتژمێر 2:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كفل به‌ڕێوه بچێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌كان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی شانزه‌ی جامه‌كه یاری ده‌كه‌ن و ویسام محه‌مه‌د بازگی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له قۆناغی 32 ی جامی عێراق میوانی یانه‌ی قاسم ده‌بن و ئه‌و یانه‌یه‌ش یه‌كێكه له ڕكابه‌ره‌كان له جامه‌كه .
هه‌رچی ویسام ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده‌كاری پێویستیان هه‌یه‌و بۆ بردنه‌وه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن .
جێگه‌ی باسه قۆناغی 32 ی جامی یانه‌كانی عێراق له ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 ی تشرینی دووه‌می 2021 یارییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .