پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی و له نێو باره‌گه‌ی یانه و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كران .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی به‌خێرهێنانه‌وه له شاندی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه ، پیرۆزبایی ئه‌و ئه‌نجامه گرنگه‌ی لێ‌كردن كه توانیان له كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی عێراق كه له‌سه‌ر ئاستی نایاب بوو توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان پێدا كه تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌میشه یه‌كێك بووه له تیپه به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و توانیویانه چه‌ندین پاڵه‌وان بگه‌یه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان .
مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتیشی هیچ كارگێڕی یانه‌یه‌ك به چاوی بچوك سه‌یری ئه‌نجامه‌كان ناكات ، به‌لاَم هه‌ندێك كات فشاری دارایی وات لێده‌كات كه وه‌ك پێویست هاوكاری تیپه جیاوازه‌كان نه‌كرێت به‌و پێیه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له یانه‌كانی كه زۆرترین تیمی هه‌یه له یارییه جیاوازه‌كان .
له درێژه‌ی وته‌كانیدا مه‌حمود ئه‌حمه‌د ووتی ئێمه وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌رجه‌م تیپه‌كانمان له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كان یاری ده‌كات و له‌و كێبڕكێیه‌دان كه سالاَنێكه بۆته سومبولی یانه‌كه‌مان له نێو لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و كوردستان و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ئه‌و ئه‌نجامانه كه زۆرترین یاریزانی پێشمه‌رگه له پێشه‌نگی ئه‌نجامه‌كانن .
دواتر ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه پاڵپشتی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه ده‌كه‌ن و ئه‌و هاندانه‌ی یانه‌ی به‌رز نرخاندوو ئه‌نجامه‌كانیشی بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌ی جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی گه‌ڕانه‌وه و ووتیشی بۆ دووه‌م جاره له مێژوودا كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیتیصالاَت به هه‌مان ژماره‌ی خاڵ یه‌كسان ده‌بین و به جیاوازی مێز ده‌بینه دووه‌م هه‌روه‌ك ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌وان له ئێستادا ئه‌كادیمیاییه‌كی تایبه‌تیی یارییه‌كه‌یان له هۆڵی كارگه‌ی جگه‌ره دامه‌زراندووه كه ده‌بێته قوتابخانه‌یه‌كی گرنگ بۆ دروست بوونی چه‌ندین پاڵه‌وان و یاریزانی نوێ له یانه‌كه‌یاندا .
له كۆتایشدا جامی دووه‌می عێراق پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا‌و به وێنه‌ی یادگاری ئه‌و دیداره وه‌رزشییه كۆتایی هات .