پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به دوو سه‌ركه‌وتن و دوو یه‌كسان بوون له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق مایه‌وه .
دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و به یه‌كسان بوونی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌حری ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به هه‌شت خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له پێشه‌نگی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێت ، هه‌رچی یانه‌ی كه‌ربه‌لایه به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی پێشمه‌رگه له پله‌ی دووه‌م دێت و پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندیش بۆ یانه‌كانی سه‌ناعات كاره‌بائیه‌و ناصریه‌یه .
ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :