پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چواره‌م یاری خۆی له یه‌كه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانةكانی عێراق ئه‌نجام دا‌و میوانداری له یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره كرد .
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ و له سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره كردوو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون و به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت .
له گێمی یه‌كه‌مدا پێشمه‌رگه‌كان به پلانی هێرشبردن یاریان كردوو له خوله‌كی هه‌شتی سه‌ره‌تایی ئه‌و گێمه توانیان به گۆڵێكی ( چێنه‌ر جه‌لال ) پێشبكه‌ون .
ئه‌مه‌و له دژه هێرشه‌كانی یاریزانانی یانه‌ی میوان توانیان له خوله‌كی 25 و له ڕێگه‌ی یاریزان ( ئه‌حمه‌د سعب ) گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه تۆمار بكه‌ن و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات .
له گێمی دووه‌مدا دووباره هێرشه‌كانی هه‌ردوو تیم ده‌ستی پێكردوو به هه‌ڵه ڕابه‌ر جه‌لال گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی به‌حری تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و دوایی ئه‌و گۆڵه پێشمه‌رگه‌كان چه‌ندین هێرشی یه‌ك له دوایی یه‌كیان ئه‌نجام دا‌و توانیان له خوله‌كی 75 و له ڕێگه‌ی یاریزان ( دانا مسته‌فا ) وه گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه تۆمار بكه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌وز پۆش له خوله‌كی 90 + 3 گۆڵی سێهه‌میان تۆمار كرد به‌لاَم ناوبژیوان به بیانوی ئۆف ساید گۆڵه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ئه‌نجامی كۆتایی به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات و پێشمه‌رگه‌كان خاڵێكی گرنگیان له به‌حری وه‌رگرت .