پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند كه چاڤی هێرناندێزی به ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی دیاری كردووه .
یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی هه‌ینی 5 ی 11 ی 2021 گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كه واژۆ كردووه و تێیدا هاتووه كه سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بكات ، ئه‌مه‌و چاڤی داوای له كارگێڕی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردووه كه حه‌وت یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ڕییه‌وه بگوازنه‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه و هه‌روه‌ك باشتر كردنی به‌شی ته‌ندروستی یانه و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی عوسمان دێمبڵی .
جێگه‌ی باسه چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ر پێشتر یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه و به یه‌كێك له كاریگه‌ر ترین یاریزانه‌كان دیاری كراوه له یانه‌كه‌دا .