تهندروستی -
رژێنی دەرەقی رژێنێکە لە ملی مرۆڤ، ٣ جۆر هۆرمۆن دروستدەکات، تی ٣ و تی ٤ کە دروستکردن و بەکارهێنانی وزە رێک دەخەن لە لەشی مرۆڤدا، کالسیتۆنین کە رۆڵێکی کەمی هەیە لە رێکخستنی رێژەی کالسیۆم لە لەشی مرۆڤدا، نیشانەکانی نەخۆشی سستبوونی رژێنی دەرەقی چین؟ دكتۆر سۆران پزیشکی پسپۆڕی هەناو و نەخۆشییەکانی دڵ و رژێنەکان نیشانهكانی ئهم نهخۆشییه باسدهكات.
ئەو کەسانەی نەخۆشی سستی رژێنی دەرەقیان هەیە (غوددەی تەمبەڵ) لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانەیان هەبێ:
1-هیلاکی بەردەوام
2-بێتاقەتی
3-بەرگەنەگرتنی سەرما
4-تەنک بوون و زبر بوونی پرچ
5-ووشک بوون و ئەستوور بوونی پێست
6-قەبزی
7-کەمبوونی رێژەی لێدانی دڵ
8-هەناسە تەنگی لەکاتی وەرزش و کارکردن
9-ئەستوور بوونی پا و لاق
10-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
11-بەرزبوونەوەی رێژەی چەورییەکانی خوێن
12-ناڕێکی سووڕی مانگانە
13-کەمبوونەوەی چانسی سگپڕی
14-زیادبوونی ئەگەری منداڵ لەبار چوون
دەستنیشانکردن:
بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی سستی رژێنی دەرەقی- غوددەی تەمبەڵ - پزیشک دوای پرسیارکردنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە و پشکنینی سەریری، داوای پشکنینی خوێن دەکات، یەکەمیان پشکنینی TSH و ئەگەر بەرزتر بوو لە رێژەی ئاسایی داوای پشکنینی FT4 دەکات بۆ دوپاتکردنی ئایە نەخۆشەکە سستی رژێنی دەرەقی ی هەیە یان پێشی سستی رژێنی دەرەقی، و هەندێک جار پزیشک هەردووکیان بەیەکەوە داوا دەکات بۆ زووتر دەست نیشان کردن.