پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
چاوان به‌هادینی كچه پاڵه‌وانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق دووباره توانی له یاری سێ باز ژماره‌ی پێوانه‌یی عێراق بشكێنێت و به 11،84 ئه‌و ژماره‌ی كۆنه‌ی خۆی تێپه‌ڕاند كه 11,73 بوو .
سه‌باره‌ت به شكاندنی ئه‌و ژماره‌یه‌ی چاوان و ئاماده‌كاری ئه‌و كیژه یاریزانه بۆ پاڵه‌وانێتێكانی داهاتوو ، نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، چاوانی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینراو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقی سه‌رسام كرد به‌و ئاسته‌ی و وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێگه‌ی به‌هێزتر بوو له نێو تراكه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه‌دا .
نزار ووتیشی له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی فه‌جری ئیسلامی ده‌كه‌ین كه بڕیاره له مانگی 2 ی ساڵی ئاینده به‌ڕێوه بچێت .