ته‌ندروستی -
جه‌ڵته‌ی مێشك حاڵه‌تێكی باو نییه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 40 ساڵ كه‌متره، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی له ئه‌نجامی به‌رز بوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌ستانی خوێنه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گیرانی ملوله‌كانی خوێن له مێشكدا.
هه‌ندێكجار خواردن و خواردنه‌وه‌كان مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له گۆڤاری The Lancet بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به هه‌ر ڕێژه‌یه‌ك بێت ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد و په‌كینی چینی بۆ ئه‌كادیمیای زانستی پزیشكی له‌سه‌ر 500 هه‌زار كه‌س و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتووه خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك بۆ دوو په‌رداخ مه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك به‌ڕێژه‌ی %10-15 زیاد ده‌كات و ئه‌و كاته‌ی كه‌سه‌كه 4 په‌رداخ مه‌ی له ڕۆژێكدا بخواته‌وه ئه‌وه مه‌ترسیه‌كه بۆ %35 هه‌ڵده‌كشێت.
خواردنه‌وه‌ی مه‌ی جگه له‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات چه‌ندین زیانی دیكه‌شی ده‌بێت:
1- به‌رزی په‌ستانی خوێن
2- زیادبوونی كێش
3-توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره
4- توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر
5- توشبوون به له‌رزینی گوێچكه‌له‌ی دڵ