تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
كهڕووی ڕهش نەخۆشییەکی ترسناکە لە پێشدا دەوری چاو دەگرێت دواتر دەچێتە مێشک و دەبێتە هۆی مردن .
خۆپاراستن لە کەڕووی ڕەش
۱. زوو زوو کیسەی خۆڵەکانی ماڵ و شوێنی کار ببەنە دەرەوە
۲. هەر سەوزەو میوەیەک لەبەفرگردا بێت یان دەرەوەی بەفرگر کە نیوەی ڕزیوە هەمووی فڕێبدەن و هەوڵ مەدەن سوود لەنیوە ساغەکەی ببینن
۳. زوو زوو بەفرگرەکان پاک بکەنەوە و دەرگاکەی بکەنەوە با یٔەو شێیەی تێیدایە بڕوات
٤. زوو زوو پەنجەرەی ژوورەکان بکەنەوە بەتایبەتی لەکاتی خۆردا
بۆ گۆڕینی هەوا و پاکبوونەوەی ناوماڵ لە شێ
٥. زوو زوو پەنجەرەی گەرماوەکان بکەنەوە و ڕەشی میچی گەرماو و سەریٔاوەکان لاببەن کە لەیٔەنجامی هەڵمی گەرمیی دروستبوون
٦. دەسڕی کلینێکس ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنان فڕێبدەن
۷. شێی دیوارەکان و سەر ڕاخەرەکان و پشتی فەرش و کەل و پەلە هەڵواسراوەکان لاببەن
٨. خۆتان لەخواردنی قوتووکراو بپارێزن
۹. دەرمانی کۆرتیزۆن بەبێ چاودێری پزیشک بەکار مەهێنن
۱۰. خۆتان لە خواردنی نانی کۆن خۆراکی کۆن و بپارێزن
تێبینی -
کەڕووی ڕەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر ناگوێزێتەوە .