پاریس سانجێرمان گورزێكی كوشندەی بەركەوت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی  گورزێكی كوشندەی بەردەكەوێت و  پێكانی ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی ڕادەگەیەنێت  و هاوكات نەخۆشكەوتنی مباپێیش ڕادەگەیەنێت 

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی پارس سانجێرمانی فەڕەنسی ئاشكرای كردووە كە ماركۆ ڤێراتی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكە لە یاری كلاسیكۆی ئەم هەفتەیە بەرانبەر مارسیلیا كە یارییەكە بێ گۆڵ كۆتاییهات توشی پێكان بووە لە حەوزیدا و بەوهۆیەوە چوار هەفتە دووردەكەوێتەوە .
لە لایەكی دیكەوە یانەكە ئاشكراشی كردووە كە مباپێی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەكە لە قوڕگ و لوتیدا توشی هەوكردن بوو  وئازاری هەیە وبەوهۆیەشەوە بەشداری ڕاهێنانەكانی ئەمڕری یانەكەی نەكردووە بە ڕووبەڕووبونەوەی یانەی لیل. 



PM:09:27:26/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 2416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌