ته‌ندروستی -
زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان سوودی ته‌ندروستی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵیان ئاشكرا كردوه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له گۆڤاری Advances in Nutrition بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته ڕێژه‌ی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن له له‌شدا داده‌به‌زێنێت و مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌ناو شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵی %100 سروشتی بێ شه‌كر ئاستی پێكهاته‌ی ئه‌نترلۆكین6 كه‌مده‌كاته‌وه له له‌شدا كه به‌رپرسه له هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ترشی ئه‌سكۆربیك و فلاڤینۆیده‌كان و هسبریدینه كه له‌ناو ئه‌م جۆره‌ی شه‌ربه‌تدا هه‌یه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه لایه‌نه باش و به‌سووده‌كانی ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ی ڕونكردۆته‌وه به‌ڵام پسپۆڕان پێیان وایه كه ده‌بێت توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت.