ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ نزیكه‌ی 50 زیانی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئاشكرا كردوه كه‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی ده‌رونییه‌وه نییه.
ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆی سیدنی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا 46 كاریگه‌ری زیان به‌خشی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وه" فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستگرام" و له ناویاندا هه‌ستكردن به خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و په‌ستانی ده‌رونی و ئاره‌زووكردنی خۆكوشتن و غیره‌كردن و زیادده‌ڕه‌ویكردن له زانیاری و نه‌مانی هه‌ستكردن به ئه‌مان به‌هۆی ئه‌نته‌رنێته‌وه.
به‌رده‌وام به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كار له ته‌ندروستی جه‌سته‌ی و مێشك ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر توانای كاركردن و ئه‌كادیمی مرۆڤ ده‌بێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران تایبه‌تمه‌ندی ژیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
له ئێستادا له سه‌رتاسه‌ری جیهان به نزیكه‌ی 3.6 ملیار كه‌س ته‌واوی جۆره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن وه‌ك" فه‌یسبووك و ئینستگرام"