پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی و له دوو یاری به‌هێزی جه‌وله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌مدا توانیان دوو سه‌ركه‌وتنی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و له پێَشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بمێننه‌وه .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 22 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له پێنجه‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی یانه نایابه‌كان ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی عمال توانیان به ئه‌نجامی 5-1 یاری سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و دوو خاڵی یارییه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و له شه‌شه‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كان ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كوڕ و كچه پاڵه‌وانه‌كانی پێَشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی موهه‌ندسین بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز دووباره و به هه‌مان ئه‌نجامی یاری پێشویان پێشمه‌رگه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون و خاڵه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌رچی به‌و ئه‌نجامه بوو توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 12 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان مانه‌وه .