سۆڵشایه‌ر له‌ باره‌ی‌ ڕۆناڵدۆ ده‌دوێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئۆلی‌ یۆنار سۆڵشایه‌ری‌ نه‌رویجی‌ و ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد ڕه‌خنه‌ی‌ توه‌ند له‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ ره‌خنه‌ له‌ ڕۆناڵدۆ ده‌گرن و ده‌ڵێت وه‌رن سه‌یری‌ یارییه‌كه‌ی‌ ئه‌تله‌نتا بكه‌ن.

له‌ پاش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌نتا و له‌ لێدوانێكیدا سۆلشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ڕەخنەی‌ توندی ئاڕاستەی‌ ئەو کەسانە گرت کە لە تواناکانی ڕۆناڵدۆ کەمدەکەنەوە و دووپاتیکردەوە هەر کەسێک گومانی هەیە با جارێکی تر یارییەکەی‌ ئەتڵانتا ببینێتەوە و دواتر بڕیار لەسەر ئاستی ڕۆناڵدۆ بدات.

سۆلشایەر  ستایشی سەرجەم یاریزانەکانی کرد و سووپاسی هاندەرانی نێو یاریگای ئۆڵد ترافۆردی کرد کە لە چرکەی‌ سەرەتاوە تا چرکەی‌ کۆتایی هاوکار و پشتیوانی شەیتانە سوورەکە بوون و ئەو دەنگە بەرزانەش بەرز دەنرخێنێت کە بۆ پشتیوانی یاریزاناینان دەریان دەبڕی.


PM:10:40:22/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌