پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خه‌لاَتی ڕێزلێنانی به‌خشییه یه‌كێك له سه‌ربازه ونه‌كانی به‌شه‌كه‌ی .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی مامۆستا ئیبراهیم قاسم سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه و ئه‌رسه‌لان مورادی ، شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و بختيار ئه‌حمه‌د و ته‌واوی ستافی ڕاهێنه‌ران قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌شه‌كه پێشكه‌ش به مامۆستا توانا سعيد كارگێڕی تیپه‌كه كرا له پای ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی كه وه‌ك كارگێڕی تیپه‌كه و ساڵێنێكه خزمه‌ت به‌و به‌شه ده‌كات .
ئه‌مه‌و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێَشمه‌رگه سپۆرت ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری به‌شه‌كه ووتی ، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی ئه‌و كارگێڕییه دڵسۆزه‌ی یانه‌كه‌مان بكه‌م كه پاڵپشتی به‌رده‌وامی تیمه‌كه‌مانن و هه‌روه‌ك ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌ك به‌شی كاراتێكی یانه ئه‌و كه‌سه دڵسۆزانه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه كه وه‌ك سه‌ربازی ون خزمه‌ت به به‌شه‌كه‌مان ده‌كه‌ن .
مورادی ووتیشی له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا به گرنگمان زانی مامۆستا توانا كارگێڕی به‌شه‌كه‌مان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه به پێدانی قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و ئه‌وه‌شمان به مه‌راسیمێكی شایسته بۆ ڕێك خست .
ژیانامه‌ی وه‌رزشی توانا سعيد
ناو : توانا سعید عبدالرحمن
ساڵی 2001 وه‌ك یاریزان هاتۆته نێو دنیایی یاری كاراتێ و تا ساڵی 2014 وه‌ك یاریزان به‌رده‌وام بووه ، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی یاریكردنی دا خاوه‌نی میدالیایی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕۆژئاوای ئاسیابووه و وه‌ك یاریزانێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له ئاستی بژارده‌كانی عێراق بووه ، له ساڵی 2014 وه وه‌ك كارگێڕی تیپی كاراتێ كاری كردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه ، توانا سه‌عید جگه‌له دنیایی وه‌رزشی و ئه‌و خولیایه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له به‌رواری په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له ولاَتی توركیا و یه‌كێكه له مامۆستاكانی په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی سلێمانی .