پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ڕۆژانی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 20 و 21 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 شه‌ش یاری له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕِێوه چوو تێیداو شه‌قلاَوه له نێو یاریگه و هانده‌رانی دا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆ توشی شكست هات و هه‌روه‌ك نه‌ورۆز توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ولێریش له‌به‌رامبه‌ر دهۆكی میوانی شكستی هاته ڕێ .
ئه‌مه‌و ئارارات و برایه‌تی به یه‌كسان بوون یاریه‌كه‌یان كۆتایی هات و سیروانی نوێش به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ له هه‌ڵۆی برده‌وه و سه‌ید سادقیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی هه‌ندرێن ببڕێت و توشی شكست هات .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :