پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان دا توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، دووباره یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه متمانه‌ی به ڕێباز سدیقی ڕاهێنه‌ری تیپی لاوان به‌خشییه‌وه و هه‌روه‌ك عومه‌ر حه‌مه ئه‌مینی وه‌ك ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێزی تییپه‌كه دیاری كرد .
له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی دا یانه‌كه هه‌ریه‌ك له ( وشیار ئه‌حمه‌د - سه‌رپه‌رشتیاری تیم ، ڕێباز سدیق - ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م ، عومه‌ر حه‌مه ئه‌مینی ) وه‌ك ستافی تیپی لاوانی یانه‌كه دیاری كرده‌وه ، ئه‌مه‌و دوایی پێبه‌خشینه‌وه‌ی متمانه به‌و ستافه بڕیار درا له زوترین كاتدا ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ده‌ست به ئاماده‌كاری بكه‌ن و هه‌روه‌ك ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو 20 ی تشرینی یه‌كه‌م دیاری كرا بۆ تاقیكرنه‌وه‌ی یاریزانی نوێ بۆ له دایك بووانی 2003 - 2004 .
جێگه‌ی باسه تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانی نوێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێت و كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ مه‌شقه‌كان ده‌ست پێده‌كات .