پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق چڕتر كرده‌وه و له دوا هه‌نگاوی تیپه‌كه‌ش یاریزانێكی هێرشبه‌ری گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
دوایی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ، سه‌یف حسێنی ته‌مه‌ن 22 ساڵ و یاریزانی هێرشبه‌ر وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌كه ناسێنراو به‌رگی پێشمه‌رگه‌ی پێبه‌خشرا ، سه‌یف یه‌كێكه له یاریزانه ئاست به‌رزه‌كان و له‌م وه‌رزه ده‌بێته یه‌كێك له یاریزانانی نوێی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانی له هێڵی پێشه‌وه ده‌یه‌وێت زۆرترین گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات .
خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به به‌هێزترین خول داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له كۆتایی دوو یانه بلیتی گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كان ده‌بڕن .