پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی دروست بوونی په‌یوه‌ندی وه‌رزشی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان یانه‌كان ، یانه‌ی وه‌رزشی ئالیاتی شوڕته‌ی به‌غداد سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ، خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ، پێشوازی كرا له عمید عمران موسی سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی نابراو ، مالك واسق سكرتێری یانه‌كه و قصیی سه‌بیح لێپرسراوی دارایی .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنان له شاندی یانه‌ی ناوبراو ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌رز نرخاند بۆ توندوو تۆڵی په‌یوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان و هاوكاری یه‌كتر له كردنه‌وه‌ی كه‌مپی مه‌شقی له شاره‌كانی سلێمانی و به‌غداد ، ئه‌مه‌و مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه باسێكی له یانه‌كه‌یان كردوو مێژووی دروست بوون و ئه‌نجامی تیمه‌كانی بۆ میوانان باسكرد .
هه‌روه‌ك عمید عمران سوپاسی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و كارگێڕی یانه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و خۆشحاڵی خۆی نیشان دا كه وه‌ك یانه‌ی ئالیاتی شوڕته یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كردوون بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی مه‌شقی تیمی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان كه له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ خولی پله دووی یانه‌كانی عێراق و ئه‌و هاوكارییه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رز نرخاندوو داوای كرد كه هه‌ردوو یانه كار بۆ ئه‌وه‌بكه‌ن كه گه‌نج و لاوانی ولاَت په‌ره به خولیا وه‌رزشییه‌كانیان بده‌ن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه وه‌رزش به‌ره‌و پێشبچێت .
له كۆتایدا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به یانه‌ی ئالیاتی شوڕته كرد و ئه‌و میواندارییه وه‌رزشییه به‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵ و به‌شه‌كانی یانه كۆتایی هات .