ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه كه مانه‌وه و كات به‌سه‌ر بردن ته‌نها بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به خه‌مۆكی بكات .
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ماشای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌كه‌ن یان ڤیدیۆكانی یوتیوب ده‌بینن ئه‌وه زۆر به‌خێرای مه‌زاجیان خراپ ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌بیستن.
پسپۆڕان له زانكۆی " ئه‌سیكس" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ته‌ماشاكردنی هه‌واڵه ناخۆشه‌كان سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆڤید-19 له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر به‌خێرای هه‌ستكردن به خۆشحاڵی له مرۆڤ ده‌سه‌نێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها 2-4 خوله‌ك كات به‌سه بۆ تێكدانی لایه‌نی ده‌رونی مرۆڤ.
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نها 2 خوله‌ك ته‌ماشاكردنی ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به كۆڤید-19 كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ده‌رونی ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌گشتی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاتێكی زۆر به به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه و ته‌ماشاكردنی هه‌واڵی ناخۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش زیان به ده‌رونیان ده‌گه‌یه‌نێت"