پێشمه‌رگه سپۆرت -
جۆزێ مۆرینۆی پوروتوگالی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی چاوی له تواناكانی ڕیكی بۆیجی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسانی ڕۆما له‌سه‌ر خواستی مۆرینۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ڕیكی بۆیج بگوازنه‌وه یاریگای ئۆڵمپیكۆ.
ڕیكی بۆیج له ئێستادا به دۆخێكی ناخۆشدا تێده‌په‌ڕێت له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چونكه زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك به‌سه‌ر ده‌بات و كومان پشتی پێنابه‌ستێت .