ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی تیشكی خۆر له وه‌رزی پایزدا زۆر كه‌س توشی" خه‌مۆكی پایزه" ده‌بن و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌مۆكییه هه‌ندێك په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خواردنی شیرینی و خواردنه پڕ نیشاسته‌كان به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م بژارده‌یه سوود به جه‌سته ناگه‌یه‌نێت.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی پایزه باشتر وایه ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه یارمه‌تی ده‌ردانی هۆرمۆنی دۆپامین ده‌دات كه بریتین له مۆز و كوله‌كه و په‌نیر و ئه‌ڤۆگادۆ و گۆشتی سوور و ماسی و هێلكه‌ی مریشك و گازۆ و شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ چاره‌سه‌ره.
مارگریتا ماكۆخا پسپۆڕی بواری خۆراكه و ده‌ڵێت" له وه‌رزی پایز و زستاندا زۆر گرنگه ئه‌و خۆراكانه زۆر بخورێت كه ڤیتامین Dیان تیادایه چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌م ڤیتامینه‌ش له ماسی ده‌ریا و قارچك و به‌رهه‌مه‌كانی شیردا هه‌یه"
به‌هۆی خه‌مۆكی پایزه‌وه زۆرینه هه‌ست به نه‌مانی ووزه و خراپبوونی مه‌زاج و بێتاقه‌تی ده‌كه‌ن به‌ڵام وه‌رگرتنی ڤیتامین D یان خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ئه‌م ڤیتامینه‌ی تیادایه یارمه‌تی ده‌ردانی هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌ری ده‌ده‌ن له له‌شدا.
له 5 ساڵی ڕابردوو گه‌ڕان له تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت بۆ زانینی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و گرفته ده‌رونییه‌كان زیادی كردوه و هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌م دۆخه چۆن چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌ڕێی یۆگا و مێدیته‌یشن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هاوڵاتیان گرنگی به ته‌ندروستی ده‌رونیان ده‌ده‌ن.