پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان خشته‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له ڕێگه‌ی په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتییه‌كه‌وه خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستانی ئاشكرا كرد كه 19 یانه تێیدا به‌شداره و دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كراون .
هه‌روه‌ك له خشته‌كه‌دا هاتووه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م نۆ یانه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ده یانه به‌شداری ده‌كه‌ن و بڕیاره له قۆناغی یه‌كه‌مدا 81 یاری ئه‌نجام بده‌ن .
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان 36 یاری له نۆ هه‌فته‌دا ئه‌نجام ده‌دريَت و یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش 45 یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌و قۆناغه‌دا نۆ یاری ئه‌نجام ده‌دات و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش به هه‌مان شێوه یانه‌كان نۆ یاری ده‌كه‌ن .
ته‌واوی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :