پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر ناوی ( خزمەتێکیتر بە وەرزش و لاوانی کوردستان ) بەڕێوبەرایەتی لاوانی سلێمانی بەھەماھەنگی یەکێتی تێنسی سەرمێزی سلێمانی ، خولێکی داوەری بۆ یاری تۆپی سەرمێز دەکاتەوە .
بڕیاره خوله‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وامی هه‌بێت و له به‌رواری 19 تا 21 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ده‌خایه‌نێت ، له‌و باریه‌وه نزار ژاژڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری لاوانی سلێمانی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خوله‌كه بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت و له كۆتایدا بڕوانامه ده‌به‌خشرێته به‌شداربووان ، هه‌رچی به‌شداران ده‌بێت ته‌مه‌نیان له 35 ساڵ زیاتر نه‌بێت .
دواجار ژاژڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری لاوانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خوله‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تێنسی سه‌رمێزی عێراق باوه‌ڕپێكراوه و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی بۆ وه‌رگیراوه .