پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شه‌قلاَوه ، ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر توانیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا براوه‌بن و هه‌رچی یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێریش بوو به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
یانه‌ی هه‌ڵۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شه‌قلاَوه توشی شكست هاتن و هه‌رچی نه‌ورۆزی شار سلێمانی بوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ میوانداری له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كردوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم كۆتایی هات .
دواجار برایه‌تی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا و له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان و به 2-3 گۆڵ یه‌كه‌م سێ خاڵی له‌ده‌ستدا .