نه‌ورۆز میوانداری‌ له‌ جه‌ویه‌ ده‌كات و نه‌جه‌ف میوانی‌ هه‌ولێر ده‌بێت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ڕكابه‌رییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق درێژه‌ی‌ هه‌یه‌و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ 15 و 16 ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2021 یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ چواره‌می‌ یه‌كه‌م قۆناغ ئه‌نجام بدرێت .

له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له‌ كاتژمێر 3:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 15 ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م شاری‌ سلێمانی‌ و یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ ( مه‌لعه‌به‌كه‌ ) یه‌كێك له‌ یارییه‌ به‌هێزه‌كان میوانداری‌ ده‌كات و هه‌ردوو یانه‌كانی‌ نه‌ورۆزی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و قوه‌ جه‌ویه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ .

یانه‌ی‌ نه‌ورۆز دوایی‌ یاریی‌ سێهه‌می‌ له‌ یه‌كه‌م قۆناغ به‌ 1 خاڵ له‌ پله‌ی‌ 15 هه‌مینی‌ ڕِیزبه‌ندی‌ یانه‌كانه‌ و هه‌رچی‌ یانه‌ی‌ قوه‌ جه‌ویه‌ی‌ میوانێتی‌ به‌ 9 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ .

هه‌ر له‌ یارییه‌كانی‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ هه‌فته‌ی‌ چواره‌م یانه‌ی‌ هه‌ولێر و نه‌جه‌ف له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ هه‌ولێر و له‌ كاتژمێر 5:15 خوله‌كی‌ ئێواره‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ و سه‌ناعه‌ی‌ به‌غدادیش ده‌بێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ نه‌فتی‌ میسان .

ئه‌مه‌و خشته‌ی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ .



PM:08:01:14/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 3248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌