پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جامی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 13 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئه‌مواجی موسڵ كرد .
یارییه‌كه بۆ پێشمه‌رگه گرنگی خۆی هه‌بوو به بردنه‌وه‌ی ده‌یتوانی بگاته قۆناغی 32 ی جامه‌كه و هه‌روه‌ك یاریزانانی یانه سه‌وز پۆشه‌كه‌ی شاری سلێمانی له یارییه‌كه‌دا توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان به چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه .
یاریزانانی پێشمه‌رگه هه‌ر له سه‌ره‌تایی یه‌كه‌م گێم به گڕوتینێكی زۆره‌وه هاتنه نێو كه‌شی یارییه‌كه له خوله‌كه‌كانی 13 ، 35 ، 45 و 69 و له ڕێگه‌ی یاریزانان ( ئیبراهیم حه‌یده‌ر ، ئاراس مسته‌فا ، دانا مسته‌فا و چێنه‌ر جه‌لال ) توانیان چوار گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكه‌ن و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی گه‌یشتنه قۆناغی 32 ی جامی یانه‌كانی عێراق .
هه‌ر له یارییه‌كانی جامی عێراق یانه‌ی ڕومادی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به 4-3 گۆڵ له یانه‌ی دهۆكی برده‌وه و هه‌رچی یانه‌ی دیاله‌ش بوو له ئه‌عالی فراتی برده‌وه به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم .