پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدچاوی له تواناكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزییه‌وه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات.
ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت لای ڕاستی یانه‌كه‌ی به هێنانی یاریزانێكی باش ببوژێنێته‌وه به تایبه‌ت پاش ڕۆشتنی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی.
پێگه‌ی فیچاجسی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه چاویان له تواناكانی ئه‌لیكسانده‌ر ئارنۆڵدی به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵه ده‌یانه‌وێت له‌م زستانه‌دا یاخو له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی داهاتوو بیگوازنه‌وه.
گرێبه‌ستی ئارنۆڵد له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ تا هاوینی 2025 درێژه‌ی هه‌یه.