جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆك و ئه‌مینداری‌ دارایی‌ یانه‌ی‌ بصطاملی‌ كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ پته‌وبوونی‌ په‌یوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كانیان ، شاندێكی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ بصطاملی‌ سه‌ردانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌یان كرد .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 12 ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2021 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ پێشوازی‌ كرد له‌ ڕه‌ووف نوری‌ جادر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ بصطاملی‌ شاری‌ كه‌ركوك و به‌هادین سادق ئه‌مینداری‌ دارایی‌ یانه‌كه‌ .

له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ وێڕایی‌ به‌خێرهێنان له‌ شاندی‌ یانه‌ی‌ ناوبراو خۆشحاڵی‌ خۆی‌ پیشاندا كه‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك گرنگی‌ به‌ وه‌رزشه‌ جیاوازه‌كان ده‌ده‌ن و له‌ نێویشیاندا یاری‌ باله‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت دووباره‌ بچنه‌وه‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی‌ ململانێكانی‌ یارییه‌ به‌هێزه‌كانی‌ عێراق .

دواتر ڕه‌ووف نوری‌ جادری‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ بصطاملی‌ سوپاسی‌ به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی‌ كرد بۆ ئه‌و پێشوازیی‌ و میواندارییه‌ گه‌رمه‌ و خۆش حاڵی‌ خۆی‌ پیشاندا كه‌ ئه‌و وه‌ك وه‌رزشكارێك ڕۆژانێك بووه‌ خزمه‌ت به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردووه‌ و هه‌روه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ی‌ شاری‌ كه‌ركوك باسێكی‌ له‌ وه‌رزش له‌ یانه‌كه‌یان كردوو ووتیشی‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ تیمی‌ باله‌ ئه‌ڕوانن و ده‌یانه‌وێت تیمێكی‌ به‌هێز بنیات بنێن له‌ خولی‌ عێراق دا .

پاشان تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و یانه‌ی‌ به‌صطاملی‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌یان ئه‌نجام داو سه‌رئه‌نجام یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان به‌ كۆتابهێنن .


PM:08:13:12/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌