تهندروستی -
لە ئێستاداو لەو پێشکەوتنەی زانستی پزیشکی چاو لە هەموو جیهاندا، هەر چاوێک کزبووبێت بەهۆی کاریگەریە خراپەکانی شەکرە لەسەر تۆڕی چاو(شەبەکیەی چاو)، هەرگیز وەکو خۆی لێنایەتەوەو چاک نابێتەوە.
دكتۆر دلێر پسپۆڕی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو دهڵێت" تکاتان لێ دەکەم ئەوانەی شەکرەیان هەیە ، یاخود کەسێک لە خانەوادەکەیان شەکرەی هەیە ، بەلایەنی کەم شەش مانگ جارێک پشکنین بۆ بینین و تۆڕی (شەبەکیەی) چاو ئەنجام بدەن. "
ئهم پزیشكه ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ئهوان وهك پزیشك ڕۆژانە کارەسات دەبینین بەهۆی گوێ پێنەدانی خەڵک، بۆ ئهوهش دهڵێت" تکایە تکایە تکایە سەدجار تکایە پشکنینی تۆڕی چاو (شەبەکیەی چاو) پسپۆڕی خۆی هەیە ، واتا دەبێت پزیشکی پسپۆڕی تۆڕی چاو پشکنینەکە ئەنجام بدات"