پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی فێرخوازانی ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانی فێرگه‌ی هیوایی ڕانییه بوون .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 11 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی یارییه‌كی دۆستانه و بۆ ته‌مه‌نه‌كانی ( 2007 ، 2008 و 2009 ) هه‌ردوو فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هیوایی ڕانیه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی ئه‌نجام دانی یارییه‌كی سه‌رنج ڕاكێشی هونه‌ری سه‌رئه‌نجام فێرگه‌ی هیوا توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه‌یان ، فریا حه‌مه ساڵح ڕاهێنه‌ر له فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئامانجمان به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی یاریزانانی فێرگه‌كه‌مانه كه به نه‌وه‌یه‌كی نوێیان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین بۆ داهاتووی تۆپی پێی یانه‌كه‌مان ، هه‌روه‌ك فریا ئاماژه‌ی پێدا كه فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌و ڕۆژه‌ی دروست بووه تا ئه‌مڕۆ چه‌ندین یاریزانی پاڵه‌وانی گه‌یاندۆته ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان .
جێگه‌ی باسه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان ، فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له مه‌شق و ئاماده‌كاری و به‌رده‌وام فێرخوازی نوێ ناونوس ده‌كات و مه‌شقی به‌رده‌وامیان پێده‌كات .