پێشمهرگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئهرجهنتینی و ئهستێرهی یانهی پاریس سانجێرمان وهڵام لێدوانهكانی خوان لاپۆرتای سهرۆكی یانهكهی دهداتهوه.
لاپۆرتا پێشتر لە لێدوانێکی بۆ ڕادیۆی ڕاك یەکی کەتەلۆنی وتبووی هیوادابووە میسی لە کامپ نو بەردەوامبێت لە یاریکردن و بەشێوەیەکی خۆڕایی یاری بۆ یانەکەیان بکردایە دوای ئەوەی یانەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
لاپۆرتا ئاشکرایکرد کە نایەوێت بچێتە ووردەکاری زیاترەوە و ڕێزی میسی دەگرێت بەڵام هەمووشتێک ئاماژەی بەوەدەکرد کە لەلایەن پاریسەوە گرێبەستێکی پێشکەش کرابوو.
میسی وهلاَم ی لاپۆرتا دهداتهوه و ئاشكرای دهكات ئەو لێدوانانەی لاپۆرتا تەنها هەوڵیکە بۆ ئەوەی کارگێڕی یانەکە فشارەکانی سەریان کەمبکەنەوە و لەو بەرپرسیارێتیە دووربکەونەوە کە لاپۆرتا هۆکاری ئەو ڕۆشتە چاوەڕواننەکراوەی مێسی بووە.