پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به واژۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئاشكرا كرا .
بڕیاره له ڕۆژانی 15 تا 20 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و به ئه‌نجام دانی حه‌ڤده یاری قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت ، له‌م قۆناغه یانه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كان ململانێی به‌هێز ده‌كه‌ن و دوو یانه‌ی ده‌گاته ڕیزی ئه‌و خوله‌ی كه سالاَنه یه‌كێتی باله‌ی عێراق گرنگی پێده‌دات .
خولی نایاب هه‌موو وه‌رزێك به‌به‌شداری 14 تا 16 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌كانی دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ ده‌كرێت و له هه‌ر گروپێك چوار یانه‌ی ده‌گاته خولی بژارده‌ی یانه‌كان و نازناوی جامی ئه‌و خوله‌ش له دوایی ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز به‌رز ده‌كرێته‌وه .