پێشمهرگه سپۆرت -
لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، داوادەکات یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سزا بدرێت بههۆی گفتووگۆی بهردهوام لەگەڵ کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەکەیان بێ ئاگاداری یانهكه.
لیۆناردۆ له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ئاشكرا كردووه لە مەدرید نکۆلی لەوە دەکەن کە هەوڵ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ دەکەن، بەڵام ئەوان ماوەیەکی زۆرە کاردەکەن بۆ بردنی مباپێ بۆ ریزەکانی تیپەکەیان، ئەوان ماوەی دوو ساڵە بەئاشکرا باسی ئێمباپێ دەکەن و گفتووگۆی لهگهڵ دهكهن ، بۆیە پێویستە سزا بدرێن.
لیۆناردۆ لە درێژەی قسەکانیدا ئاشكرای كرد ئەوەی روودەدات لە پێگەی مباپێ کەمدەکاتەوە، چونکە ئەو یاریزانێکی ئاسایی نییە، بەڵکو یەکێکە لە باشترین ئەستێرەکانی جیهان، بۆیە پێموایە لێدوانەکانی بەرپرسانی ریال مەدرید و یاریزانەکانیان و راهێنەرەکەیان لەبارەی ئهو یاریزانهوه بەشێکن لە پلانەکە، بەڕاستی ئەوە بێڕێزییە.