ته‌ندروستی -
پژمین یه‌كێكه له كاردانه‌وه‌كانی له‌ش و به‌هۆیه‌وه هه‌وا به‌خێرایی له ده‌م و لوته‌وه دێته ده‌ره‌وه، له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هانی هاوڵاتیان ده‌درێت كه پژمینه‌كانیان بڵاونه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕێگری كردن له پژمین كاریگه‌ری زیانبه‌خش و مه‌ترسیداری ده‌بێت.
لیژنه‌یه‌ك له پسپۆڕانی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی لیسته‌ر "NHS Trust" هۆشداری ده‌ده‌ن له ڕێگری كردن له پژمین یان گرتنی لوت یان ده‌م له‌كاتی پژمیندا چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وا له ناو سنگ و سییه‌كان و زیان گه‌یشتن به ملوله‌كانی خوێن له چاو و لوت و هاوكات زیان به په‌رده‌ی گوێ ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كاته‌ی په‌ستان له‌سه‌ر دیواری ناوه‌وه‌ی لوت دروست ده‌بێت به‌هۆی ڕێگریكردن له پژمین ئه‌وه ده‌بێته هۆی سووربوونه‌وه‌ی چاو و لوت و ئه‌مه‌ش زیانی ده‌بێت.