‌هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زۆر داده‌نیشن



ته‌ندروستی‌ - 

ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری له‌ زیانه‌كانی دانیشتنی زۆر ده‌دات، چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك و هۆشی مرۆڤ دروست ده‌كات.

پسپۆڕان دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌به‌ر چاو گرتوه‌ كه‌ وایكردوه‌ سیستمی ژیانی مرۆڤایه‌تی بگۆڕێت و چالاكی زۆر كه‌مبیێته‌وه‌ و دانیشتن زۆر ببێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری "Sport Science for Health" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ زانكۆی هیدرسفیلدی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شداریان كردوه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 8 كاتژمێر دانیشتون ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی‌ كاركردن یان پشودان بوبێت له‌ ماڵه‌وه‌.

ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ جوڵه‌ی‌ زۆر و چالاكی جه‌سته‌ی‌ دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ زیان به‌ تواناكانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ دوور بوون له‌م حاڵه‌ته‌ش باشترین هه‌نگاو وه‌رزشكردن و جوڵه‌ی‌ جه‌ستته‌ییه‌.



PM:07:19:09/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌