پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری بۆ پاڵه‌وانێتی كاراتێی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌كانی باكوری عێراق ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه‌مپێكی ئاماده‌كاری ڕێك خستووه .
به‌به‌شداری زیاتر له 40 كوڕ‌و كچه یاریزان و له نێو هۆڵی داخراوی كاراتێی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه‌مپی ئاماده‌كاری یاریزانان بۆ به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی عێراق به‌رده‌وامه و سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێَشمه‌رگه توانا سه‌عید كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان به پێكهاته‌یه‌كی نوێوه به‌شداری له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی كاراتێی عێراق ده‌كات كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت .
توانا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێتی كاراتێی عێراق به هاوكاری لقی هه‌ولێری یه‌كێتییه‌كه‌ی له ڕۆژانی 15 و 16 ی تشرینی یه‌كه‌م یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌ڕێوه ده‌بات و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مپێكی 15 ڕۆژیمان بۆ ڕێك خستووه كه مه‌به‌ستمانه به نه‌وه‌یه‌كی نوێوه به‌شداری بكه‌ین و ڕكابه‌ربین بۆ ده‌ست خستنی زۆرترین ئه‌نجام له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان .
سه‌باره‌ت به شێوازی یارییه‌كان ، توانا ووتی ، یه‌كێتییه‌كه بڕیاری داوه یارییه‌كان بۆ هه‌ردوو جۆره‌كانی كاتا و كۆمیته بێت و ته‌مه‌نی یاریزانانی به‌سه‌ر سێ جۆر دابه‌ش كردووه كه ته‌مه‌نه‌كانی 14 و 15 ساڵ پێكه‌وه و 16 و 17 ساڵ پێكه‌وه و 18 تا 20 ساڵیش پێكه‌وه یاری ده‌كه‌ن .