پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا دواخرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا بڕیار درا به‌ دواخستنی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان .

یه‌كێتییه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ بۆ له‌ دایك بووانی‌ 2006 به‌ره‌و ژووره‌ و بڕیاره‌ له‌ ولاَتی‌ سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت ، هه‌روه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی‌ ڕۆژئاوایی‌ ئاسیا هاتووه‌ كه‌ له‌ مانگی‌ داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت ده‌كرێت و واده‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ دیاری‌ ده‌كرێت كه‌ تێیدا ده‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری‌ ده‌كات و بریتین له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ( سعودیه‌ ، به‌حرێن ، كوێت ، ئیمارات ، یه‌مه‌ن ، فه‌ڵه‌ستین ، سوریا ، لوبنان ، ئه‌رده‌ن و عێراق ) .



PM:08:52:08/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌