پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شارۆچكه‌ی بێجی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی مه‌سافی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی یانه‌ی مه‌سافی شیمال .
یارییه‌كه له چوارچێوه‌ی جامی عێراق ئه‌نجام دراو تێیداو پێشمه‌رگه‌كان توانیان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی عومه‌ر مه‌جیدی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خوله‌كی 13 ی گێمی یه‌كه‌م تۆماری كرد ، به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی شاری سلێمانی هه‌نگاوێكی گرنگیان ناو گه‌یشتنه قۆناغی داهاتووی جامه‌كه و بڕیاره له‌و قۆناغه‌شدا ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئه‌مواجی موسڵ ببێته‌وه .