ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه به‌كارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵ كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه كه له گۆڤاری" گاما تایبه‌ت به پزیشكی هه‌ناوی" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه ده‌رمانی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵی خوێن نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی كه به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵی خوێن مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به‌ڕێژه‌ی %37 زیاد ده‌كات به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه به‌كارناهێنن.
داتاكان سه‌لماندویانه كه به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمانی دابه‌زاندی كۆلیسترۆڵی خوێن %56 یان دوای ماوه‌یه‌ك له به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه ناچار بوون ده‌رمانی ئه‌نسۆلین یان دابه‌زاندنی شه‌كری خوێن به‌كاربهێنن.